ڕۆژی پێنجشهممه ٢٧ی مانگی گهلاوێژ، بەهۆی هاتنی لافاو لە ناوچهی “چینگهای” له باکووری ڕۆژئاوای چین، ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٦ کەسى دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.
بەڕێوبەرایەتی کارەساتی سروشتیی وڵاتى چین لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی، لە هەرێمی “چینگهای” له باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، بەهۆی لافاوەکەوە ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٦ کەسى دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن، ههروهها له ناوچهكانی “تۆنگ هوى” و “تووى” لە سنوورى ئوستانی “شینینگ” دۆخی نائاسایی ڕاگەیەندراوە.