ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ڕوودانی دوو ته‌قینه‌وه له هۆتێل “حه‌یات” له “مووگادیشۆ“ی پایته‌ختی سوومالی ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، تیرۆریستانی ئه‌لقاعیده به دوو ئۆتۆمبێلی بومبڕێژكراو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هۆتێل “حه‌یات” له “مووگادیشۆ” و ١٢ كه‌سیان كوشتووه. به‌وته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تی سوومالی، پاش ته‌قینه‌وه‌كان شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان تیرۆریستان و هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش هاتووه‌ته ئاراوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.