ڕۆژی چوارشهممه ١٢ی مانگی ڕێبهندان، لەنێو ماڵێک له سلێمانی مین تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە پیاوێک لهو ماڵە گیانی لەدەستداوە.
دەزگای گشتیی کاروباری “مین”ی شاری سلێمانی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەنێو ماڵی هاونیشتیمانییەکدا بە ناوی “ستار ئەحمەد مەمەند”، لە گەڕەکی ڕاپەڕینی سلێمانی مین تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ئەو پیاوە کە تەمەنی 40 ساڵ بووە و سێ منداڵی، گیانی لەدەستداوە.