کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ شاره‌كانی سنه‌ و ورمێ

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو كرێكار به‌ناوه‌كانی “شایان و جه‌هانگیر فه‌رهوودی فه‌ر” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌شاره‌كی “گۆڵشه‌ن”ی ورمێ گیانیان له‌ده‌ستدا و له‌ ڕووداوێكی دیكه‌دا، كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ ناوی “هێمن محه‌ممه‌دی” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

‌ به‌پێی زانیارییه‌كان، “شایان و جه‌هانگیر فه‌رهوودی فه‌ر” خه‌ڵكی گوندی “قه‌ره‌له‌ر نازلوو”ی سه‌ر به‌ شاری ورمێن و “هێمن محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی گوندی “هه‌مڕۆڵه‌”ی سه‌ر به‌ شاری سنه‌یه‌ و له‌ كاتی كاركردندا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنیكار و به‌ربوونه‌وه‌ له‌به‌رزایی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردووش كرێكارێكی دیكه‌ خه‌ڵكی شاری ورمێ به‌ ناوی “بۆرهان له‌شكه‌ری” به‌ هۆی ڕووداوی كاره‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌ زیندانه‌كانی كوردستان و ئێران

-

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ

-

ئاگردانی زه‌نجیره‌یی مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران له‌ سه‌رپولی زه‌هاو

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی سیاسی كورد له‌ توركیا و فه‌ڕانسه

-

كوژران و برینداربوونی شه‌ش هاووڵاتی له‌ ڕووداوی هاتووچۆی ڕێگای سنه‌- مه‌ریوان

-

لەناوبردنی دارستانەكانی بانە بە بیانووی دروستكردنی شارۆچكەی پیشەسازی

-