ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ١٩ و ٢٠ی مانگی گوڵان، سێ سووختبه‌ی به‌لووچ له دوو ڕووداوی جیاجیا دا له مێحوه‌ره‌كانی یه‌زد و ده‌شتیاری گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، دوو برای سووختبه‌ر به‌ناوه‌كانی “زه‌بیحۆڵڵا و ئه‌مینۆڵڵا گورگیچ” له ڕووداوێكی هاتووچۆ له مێحوه‌ری یه‌زد گیانیان له ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سووختبه‌رێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “پیشین” به‌ناوی “نه‌سیر دینارزایی” ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له دوو ڕێیانی سه‌نگانی سه‌ر به شارستانی ده‌شتیاری گیانی له‌ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا شه‌ش سووختبه‌ری به‌لووچ به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه.