ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌رمانان، له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: هێزه نیزامییه‌كانی ڕووسیه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له بۆمبی خووشه‌یی له شه‌ڕی ئوكراین كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه و به سه‌دان كه‌سی مه‌ده‌نیان كردووه‌ته قوربانی.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی چاودێری مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له نێوان مانگی فێوریه تا ژووئیه‌ی ٢٠٢٢دا لانیكه‌م ٦٨٩ كه‌سی مه‌ده‌نی به‌هۆی بۆردوومان به بۆمبی خووشه‌یی له‌لایه‌ن ڕووسیاوه له ئوكراین كوژراون. توێژینه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها ده‌ری ده‌خه‌ن كه لانیكه‌م له ١٠ ناوچه‌ی جیاجیای ئوكراین، ئه‌رته‌شی ڕووسیا له بۆمبی خووشه‌یی كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و هێزه‌كانی ئوكراینیش له وڵامدا به ڕۆكێتی خووشه‌یی وڵامی سه‌ربازانی ڕووسیایان داوه‌ته‌وه.