ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، سه‌ری بڕاوی هه‌واڵنێرێكی ژنی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و ئه‌ندامی شۆرای مه‌ده‌نی ژنانی “ده‌یره‌زوور” به‌ناوی “مه‌نال ساڵح مه‌زعه‌ل” له ده‌ورووبه‌ری “ده‌یره‌زوور” دۆزرایه‌وه. هه‌روه‌ها منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵی خه‌ڵكی كۆبانی به‌ناوی “عه‌مار ئیسماعیل” كه له توپبارانه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا به‌سه‌ختی بریندارببوو ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌نال مه‌زعه‌ل” هه‌واڵنێری كۆمیته‌ی ژنانی شۆرای مه‌ده‌نی “ده‌یره‌زوور” بووه و ته‌رمه‌كه‌ی له گوندی “ئهلجووجه” له ده‌ورووبه‌ری “ده‌یره‌زوور” دۆزراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و ناوچه‌ی تاوانه‌كه تێیدا ڕوویداوه، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران و حیزبووڵڵای لوبناندایه. به‌وته‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوا، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستپێكردووه و تاوانبارێكیان به‌ناوی “هێنداوی” شناسایی كردووه كه بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیم هه‌ڵهاتووه. هه‌روها “عه‌مار ئیسماعیل” له توپبارانه‌كانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا به‌سه‌ختی بریندارببوو و پاش دوو ڕۆژ نه‌شته‌رگه‌ری و چاودێری پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی كۆبانی گیانی له‌ده‌ستداوه.