له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو سووختبه‌ری به‌لووچ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕان و ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له نێو قه‌تاری خۆنجه‌كی زاهیدان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه له ڕۆژی هه‌ینی ٤ی خاكه‌لێوه ڕوویداوه و ناسنامه‌ی ئه‌و دوو سووختبه‌ره بریتیه له: “نوربه‌خش ناروویی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و “مێهرداد ناروویی” ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی نۆسره‌ت ئابادی زاهیدانن و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه توانای ڕزگاركردنی خۆیانیان نه‌بووه و له نێو ئاگردا سووتاون.