ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی بارینی بارانێكی به‌خۆڕ له “سیئوول“ی پایته‌ختی وڵاتی كووریای باشوور، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كانن قۆربانیان كارتونخه‌و و كه‌سانێك بوون كه هیچ سه‌رپه‌نایه‌كیان نه‌بووه و له ژێر پرده‌كان و كه‌لاوه‌كاندا ژیانیان به‌سه‌ر ئه‌برد. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كووریای باشوور، ئه‌و ناوچانه‌ی مه‌ترسیان زۆرتر بووه دانیشتووانه‌كه‌ی گوازراونه‌ته‌وه بۆ شوێنه ئه‌منه‌كان و به‌شێكی زۆر له شه‌قام و وێستگه‌كانی میترۆی “سیئوول” ژێرئاو كه‌وتوون و هاتووچۆ له‌و شاره ڕاگیراوه.