ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی گه‌لاوێژ، له دوو ڕووداوی هاتوورچۆی جیاجیادا له چوارڕێیانی “سه‌رچنار“ی سلێمانی و نزیك شاری حه‌له‌بجه، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
له ڕووداوی یه‌كه‌مدا له شاره‌دێی سیروانی سه‌ر به شاری حه‌له‌بجه، گەنجێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ بووە بە ژێر تایەری گەورەی تراكتۆرێكەوە و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه بەهۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی لەدەستداوە. له ڕووداوی دووهه‌مدا له‌سه‌ر چوارڕێیانی “سه‌رچنار” بۆ باخی به‌ختیاری، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل، شۆفیری یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان گیانی له‌ده‌ستداوه.