رۆژی هەینی 3ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری ئیرانشار بەبێ بەڵگەی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵیک و لە ئەنجامدا هاووڵاتییە گیانی لەدستدا و هاووڵاتییەکی دیکەش دەستبەسەر کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “عەبید زەردکوهی” لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، هاووڵاتییەک دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. هاوکات ئەو هێزانە هاووڵاتییەکی دیکەیان بە ناوی “جاسم جەمالی” دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کردووە. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری کوشتن و دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە، شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی کە خراوبوونە پاڵیان لەبەردەستدا نیە.
