به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی شهممه ٣ێ ڕهشهممه، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاواییهكی ناوچهی سەوڵاوا لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بەهۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە، گیانی لە دەست دا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “دەڵەمەرز” سەر بە شاری سەوڵاوا به ناوی “سهیوان سێفی” بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار و دوای گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا. شایانی باسه، ناوبراو بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بە هێلی کۆپتەر ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە کرابوو، بەڵام هەوڵەکان بۆ چارەسەری ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.