ڕۆژی هه‌ینی ١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هاووڵاتیه‌كی دانیشتووی شارۆچكه‌ی ده‌وڵه‌ت ئاوای كرماشان به‌هۆی گازگرتوویی گیانی له‌ده‌ست دا و ١٥ هاونیشتمانی دیكه له یه‌كێك له گونده‌كانی ماكۆ له پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسی ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی خێرای كرماشان، له یه‌ك مانگی ڕابردوودا ١٠ كه‌س له‌و پارێزگایه به‌هۆی ژاراویبوون به گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن گیانیان له‌ده‌ست داوه. له گوندی خه‌له‌جی سه‌ر به شارستانی ماكۆ له پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربیش ١٥ هاووڵاتی به‌هۆی هه‌ڵمژینی گاز ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی كوردستان له وه‌رزی سه‌رمادا هۆشداری ده‌ده‌نه بنه‌ماڵه‌كان كه ڕێنمایه‌كان له‌به‌رچاون بگرن و ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی وه‌كوو: سەرئێشە، رشانەوە، سەرگێژە، خەواڵوویی و لاوازبوونی هێزی چاویان بینی، به زۆترین كات له ماڵ بچته ده‌ره‌وه.
