ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی كۆماری ئیسلامی ته‌قه‌یان له دوو شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی نزیك له دیواری سه‌ر سنوور كردووه و به‌وهۆیه‌وه یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست داوه و ئه‌وی دیكه بریندار بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، شارومه‌ندێكی ئه‌فغانستانی به ناوی عه‌بدۆلمه‌نان نووزه‌ی كه به تازه‌یی سنوورداش كراوه، ڕۆژی شه‌ممه هه‌وڵی داوه به پاسپۆرت ده‌ربازی نێو خاكی ئێران بێت و خێزانه‌كه‌ی كه له زاهدان گیریان خواردووه بگه‌ڕێنێته‌وه ئه‌فغانستان، به‌ڵام هێزه سنوورییه‌كانی شارستانی هیرمه‌ند ته‌قه‌یان لێ كردووه و كوشتوویانه. شایانی باسه كه له‌و ڕووداوه‌دا كه‌سێكی دیكه بریندار بووه و هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه.