به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوێكی خه‌ڵكی شیراز به‌ناوی “حسێن ئال عه‌لی” كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له به‌نده‌رعه‌باس له ئاپارتمانێك فڕێ درابووه خواره‌وه پاش ماوه‌یه‌ك به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه گیانی به‌ختكرد و ڕێوڕه‌سمی پرسه‌كه‌ی به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حسێن ئال عه‌لی” له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شیراز له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كرا و ناچار به هه‌ڵهاتن بۆ به‌نده‌رعه‌باس بوو و له‌وێ له ئاپارتمانێك دا خۆی حه‌شار دابوو به‌ڵام حه‌وت ڕۆژ پێش ساڵی تازه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و ماڵه و له به‌رزایی چه‌ند نهۆمی ئه‌و ساختمانه‌وه فڕێیان دایه خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه چووه كۆما و پاش یه‌ك حه‌وتوو به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه گیانی به‌ختكرد. شایانی باسه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و لاوه به به‌شدای به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی له شاری شیراز به‌ڕێوه‌چوو.