ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، دكتۆر “ئیبراهیم ڕیگی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری زاهیدان كه به تازه‌یی به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوو، به‌دوای به‌ندكرانی دووباره‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كه‌ڵانته‌ری ١٢ی ئه‌و شاره‌وه، له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاتژمێر ٤ و نیوی ئێواره‌ی چوارشه‌ممه دوو مه‌ئمووری ئینتزامی “ئیبراهیم ڕیگی”یان له شه‌قامی “كه‌ریمپور”ی زاهیدان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ كه‌ڵانته‌ری ١٢ له گه‌ڕه‌كی “بێعسه‌ت” گواسته‌وه و كاتژمێر ٥ و نیوی ئێواره هێزه‌كانی پزیشكی داد گه‌یشتنه ئه‌و كه‌ڵانته‌ریه و ته‌رمه‌كه‌یان مه‌عاینه كرد. به‌پێی زانیارییه‌كان، دادوه‌ری په‌روه‌نده‌كه و قازی كشیك و پزیشكی یاسایی كوژرانی ئه‌و لاوه‌یان پشتڕاست كردۆته‌وه به‌ڵام به‌رپرسانی كه‌ڵانته‌ری ١٢ ڕایانگه‌یاندووه كه “ئیبراهیم” له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌شكه‌نجه دراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌یان خستۆته ژێر گوشاره‌وه.