ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ژنانی شۆڕشگێڕی شاری بۆكان، به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له یادی گیان به‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌و شاره سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌و ئازیزانیانه كرد و گوڵیان له‌سه‌ر گڵكۆكانیان دانا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی شۆڕشگێڕی شاری بۆكان بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی سه‌ردانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی بۆكانیان كرد و له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی سروودی شۆڕشگێڕانه، گوڵیان پێكه‌ش به‌و ئازیزانه كرد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازیان بن. شایانی باسه كه شاری بۆكان له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژبه كۆماری ئیسلامی، ١٨ لاوی قاره‌مانی پێشكه‌ش به شۆڕشی گه‌لانی ئێران كرد.