پارێزەر “بێهزاد حەکیمی زادە”، خەڵکی سەقز، کە ماوه‌ی سێ حه‌وته‌یه لەلایەن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه خراوه‌ته ژێر گوشار.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “بێهزاد حه‌كیمی زاده” له ڕێكه‌وتی ١٩ی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه كراوه، به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆه‌ملێ هاوژین و دوو منداڵه‌كه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ی بانگهێشت و هه‌ڕشه‌ی لێ كردوون.