ڕۆژی جوارشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، “سەلاح بەهرامیان”، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری شنۆ، لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ بۆ به‌ندی ئه‌منییه‌تی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو خەڵکی گوندی “گوندەوێڵە”ی شنۆیه كه ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بە تۆمەتی “هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کرابوو.