“موسته‌فا ئه‌حمه‌دیان” پارێزه‌ری “پووریا جه‌واهری” كرێكاری ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵی خه‌ڵكی كامیاران كه له‌لایه‌ن دادگای كامیارانه‌وه به “موحاره‌به له ڕێگه‌ی كوشتنی یه‌كێك له هێزه ئینتزامییه‌كان و برینداركردنی چه‌ند مه‌ئمووری دیگه” تۆمه‌تبار كرابوو ڕایگه‌یاند: په‌روه‌نده‌ی “پووریا” بۆ لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه نێردراوه.
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، سه‌رۆكی دادگوسته‌ری ئوستانی كوردستان باسی له سه‌پاندنی حوكمی موحاره‌به به سه‌ر “پووریا جه‌واهری” به تۆمه‌تی كوشتنی به‌سیجییه‌ك به ناوی “ڕه‌زا ئازه‌ربار” كردبوو، تۆمه‌تێك كه ده‌توانێت ئه‌و لاوه تا پای په‌تی سێداره به‌رێت. ناوندی په‌یوه‌ندییه‌كانی دادگوسته‌ری ئوستانی كوردستان له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه “پووریا جه‌واهری” به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ له شاری كامیاران، به چه‌كی ساچمه‌یی هێرشی كردۆته سه‌ر هێزه ئینتزامییه‌كان و به‌سیجییه‌ك به ناوی “ڕه‌زا ئازه‌ربار”ی كوشتووه و ٣٠ كه‌سی دیكه‌شی بریندار كردووه.