ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، چه‌ند بارهه‌ڵگری نیزامی سپای پاسداران تانك و تۆپ و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی قورسیان بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی كرماشان گواستووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بارهه‌ڵگره‌كانی سپای پاسداران تانك و توپیان بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی شاری جوانڕۆ گواستووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر مه‌به‌ستی سپای پاسداران له‌و گۆڕانكارییه لۆجستیكییه له‌به‌رده‌ستدا نییه. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ند ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌خمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له سنووری ورمێ كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ده‌ستبه‌سه‌ركران.