“فاتمه داوه‌ند” په‌نابه‌ری خه‌ڵكی شاری بۆكان و زیندانی سیاسی پێشوو له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ه‌ێڕای ئه‌شكه‌نجه و لێدان ڕاگوێزی كه‌مپی دیپۆرتییه‌كانی شاری “كوركلارلی” كراوه.
“فاتمه داوه‌ند” پێشتر له كه‌مپی دیپۆرتییه‌كانی شاری “كایسه‌ری” بووه و به‌بێ ڕاگه‌یاندنی پێشوه‌خت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه بۆ كه‌مپی دیپۆرتییه‌كانی شاری “كوركلارلی” گوازراوه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوبراو له ده‌سپێڕاگه‌یشتن به پێداویستیه‌كانی ده‌رمان و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپ بێبه‌شكراوه و ئه‌و كه‌مپه‌ش شوێنی ڕاگیرانی كه‌سانی سه‌ر به داعشه كه له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.