ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی جۆزه‌ردان، “سۆهه‌یلا حیجاب” زیندانی سیاسی به‌ندكراو له زیندانی ناوه‌ندی كرماشان، به هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا.
“سۆهه‌یلا حیجاب” به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له زیندانه‌كانی “قه‌رچه‌ك” و كرماشان، تووشی نه‌خۆشی دڵ و گۆرچیله بووه و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن له‌خواردن، به‌رپرسانی ئه‌منی زیندان ئیزنی مه‌ره‌خه‌سیان پێ نه‌داوه و زۆر جار له پیداویستییه ده‌رمانییه‌كانیش بێبه‌شیان كردووه. به پێی زانیارییه‌كان، باری ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه مه‌ترسیداره و ئێستا له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاوێری پزیشكیدایه.