ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، دوو هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “سه‌لاح ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی گوندی “سینگان” و “ئومید مورادی” خه‌ڵكی گوندی “نه‌ڵۆس“ی سه‌ر به شاری شنۆ پاش لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو شارۆمه‌نده‌ی خه‌ڵكی شاری شنۆ له ڕۆژانی ١٦ و ١٧ مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به‌بێ حوكمی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرابوون. شایانی باسه كه هێشتا هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و دوو هاووڵاتییه له‌به‌رده‌ستا نییه‌ر.