ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ناوی “موحسێن عه‌زیزی” له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێوه بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موحسێن عه‌زیزی” له ڕێكه‌وتی ٦ی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به شێوه‌ی نایاسایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرا و ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه پشكێنرا. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستا نییه.