ڕۆژی چوراشه‌ممه ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ته‌ركیا گوندی “زووكان“ی سه‌ر به شارستانی “یۆكسه‌ك ئاوا“یان له باكووری كوردستان گه‌مارۆ دا و هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی گوندنشینان و شه‌ش كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، ئه‌و گونده له به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه گه‌مارۆ دراوه و به گوندنشینانیان ڕاگه‌یاندووه كه چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بن ناوچه‌كه به‌م زووانه چۆڵ بكه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی توركیا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵی خه‌ڵك و ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان ده‌ده‌ه‌ن و تا ئه‌م كاته شه‌ش كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.