رۆژی یەکشەممە 13ی مانگی ژوئیە، “کەنێسێت” (پاڕلمانی ئیسڕائیل) کۆتایی بە 12 ساڵ دەسەڵات دارییەتی ناتانیاهوو هێناو نەفتالی بێنێتی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیسڕائیل راگەیاند.
“نەفتالی بێنێت”، بڕیارە سەرۆکایەتی دەوڵەتێک بەدەستەوە بگرێت کە هاوپەێمانییەکە لە نێوانی باڵە جیاوازەکانی ناو دەسەڵات لە ئیسڕائیل، کە لە چەپەوە تا ڕاست لە خۆ دەگرێت و حێزبێکی ئیسلامیشی تێدا دیارە. ئەم هاوپەیمانییە کە لە ئێستاوە ناسەقامگیری پێوە دیارە، بڕیارە بە شێوازی دەورەیی پۆستی سەرۆک وەزیری دەست بە دەست پکات و هەر دوو ساڵ جارێک گۆڕانی بەسەر دا بێت.