کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی کرێکارانی کانگەی بەرکەمرەی هەشوونی کرمان

کۆبوونەوەی کرێکارانی کانگەی بەرکەمرەی هەشوونی کرمان 1

 

ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی شاغڵ لە کانگەی بەرکەمرەی هەشوونی کرمان، دژ بە خراپی دۆخی ژیانیان کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بە وتنەوەی درووشم دژ بە ناکارامەیی و گەندەڵی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و بایەخ نەدانیان بە دۆخی ژیانی کرێکاران، خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و ئیمەنی شوێنی کار، پێدانی حەقدەس و مەزایا دواخراوەکان و هەروەها بایەخ دانی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیانی کرێکاران بوون.