رۆژی شەممە 18ی مانگی گوڵان کۆمەڵێک لە کرێکارانی “خەدەمات شاری” شاری کورد، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان کۆبوونەوە.
کرێکارانی “خەدەمات شاری” شاری کورد چەندین مانگ حەقدەستی دواخراویان هەیە. کرێکارانی ناڕازای بە کۆبوونەوە خوازیاری پێڕاگەیشتنی داواکارییەکانیان لەوانە: پێدرانی حەقدەستە دواخراوەکانیان و هڵکشانی بە ڕێژەی لە سەدا 39 بوون.