کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی فولادی بافق لە ناڕەزایەتی بە کەم کردنەوەی ماوەی گرێبەستەکان و ئاستی نزمی حەقدەستەکان لە بەرامبەر ئەو شیرکەتە کۆبوونەوە.
یەکێک لە کریکارانی ناڕازی دەڵێ: کارخانەی فولادی بافق هەر جارەی بە بیانوویەک لە ڕێژەی حەقدەستەکان کەم دەکاتەوە. هەروەها گرێبەستی ساڵانی پێشوو کە یەک ساڵە بووە، ئەم ساڵ له یەک مانگەوە بۆ شەش مانگ کەمیان کردووهتهوه. کرێکارانی ناڕازی هاوکات لە گەڵ ناڕەزایەتی دهربڕین بهرانبهر بەو ستەمکارییانە، خوازیاری بە کردەوە دەرهاتنی گەڵاڵەی ڕێزبەندیی پیشەکان بوون.