کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانکۆی عەلامەی تەباتەبایی

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانکۆی عەلامە تەباتەبایی 3

رۆژی ڕابردوو، خوێندکارانی زانکۆی عەلامە تەباتەبایی بە ڕێکخستنی کۆبوونەوە و وتنەوەی دروشم، ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، خوێندکارانی ناڕازی دژ بە بەرزبوونەوەی ئاستی مانگانەی زانکۆ، خراپی دۆخی شوێنی مانەوەیان و حێجابی ئیجباری کۆبوونەتەوە. هەروەها ناڕازیان جەختیان لەسەر خراپی کوالیتی خواردنی سلفی زانکۆ کردووە و ڕایانگەیاندووە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان، درێژە بە ناڕەزایەتی دەدەن. شایانی باسە کە لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شوێنە ئامادەبوون و هەڕەشەیان لە خوێندکاران کرد بەڵام ئەو خوێندکارانە بە وتنەوەی دروشم وڵامی ئەو هێزەکانی ڕژیمیان داوە.