کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە بە ناوی “ئاکۆ ڕەسووڵی” تەمەن ٢٥ ساڵ ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا و هاوکات کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ئارام محەممەدی بەسەختی بریندار کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز، هێزە چەکدارەکان بە دوو فیشەک “ئاکۆ ڕەسووڵییان” پێکاوە و “ئارام محەممەدیش” بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە گوازراوەتەوە دۆخی تەندرووستی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیێندراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو کۆڵبەرە لە مەودای نزیک و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشتر لەلایەن دەرجە دارێکهوه بە ناوی “جاویدی” تەقەیان لێکراوە. بهپێی ههواڵێكی دیكه کاسبکارێکی خەڵکی گوندی “دەروە کۆتر” سەر بە شارۆچکەی سەنگەسەری ئوستانی سلێمانی بە ناوی “کەیوان قەندیل” تەمەن ٣٠ ساڵ ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان له لایهن هێزە چهكدارهكانی ڕژیمهوه تەقەی لێكراوه و دهستبهجێ گیانی لهدهستداوه.