لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە سنوورەکانی ئورمیە و سەردەشت سێ شوان لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات، بە تەقەی هێزەکانی ئێران بوونە قوربانی.
بهپێ ڕاپۆرتهكان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١١ی مانگی خەزەڵوەر، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ورمێ شوانێکیان بە ناوی “وەیسی بادینی” داوەتە بهر دەستڕێژی گوللە و کوشتوویانە. لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ٧ی مانگی خەزەڵوەر، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای “دۆڵەتووی” سەردەشت تەقەیان لە چەند شوانێک کردووە کە لە نزیک ئەو پایگایە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بوون و لە ئاکامی دەستڕێژی ئەو هێزانە شوانێک بە ناوی “ئازاد ڕابت” تەمەن ٤٣ ساڵ و ژنبراکەی بەناوی “شلێڕ قڕان” تەمەن ٤٠ ساڵ بهسهختی بریندار دهبن.