کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی پلەدارێکی سپای پاسداران و سەربازێکی دیکەی ڕژیم لە ڕاسک

کوژرانی پلەدارێکی سپای پاسداران و سەربازێکی دیکەی ڕژیم لە ڕاسک 2

ڕۆژی ڕابردوو، لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان هێزێکی چەکداری نەناسراو و هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە سیستان و بەلووچستان، پلەدارێک و سەربازێکی دیکەی ڕژیم کوژراون.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، بەیانیی پێنجشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی، هێرشێکی چەکداری بۆ سەر خاڵی پشکنینی “ئەحمەدئاباد” لە دەروازەی شاری ڕاسک ئەنجام دراوە. ناوەندی ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای سیستان و بەلووچستان یەکێک لە کوژراوانی ئەم هێرشەی بە گرووهبان یەکەم “عەلیڕەزا سەنچوولی” ناساندووە. لە هەمان کاتدا، کوژرانی لانیکەم سەربازێکی دیکەی ڕژیمی لەم هێرشەدا پشتڕاست کراوەتەوە.