بە پێی هەواڵەکان و بەهۆی ژەهراویبوونی ئۆکسیدی کاربۆن لە چادرەکانی بوومەلەرزەلێدراوانی شاری خۆی زیاتر لە ١٠٠ کەس ژههراوی بوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری ڕووداوە پزیشکیەکان و فریاکەوتنی ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕایگهیاند:، بەهۆی گازگرتن لە چادرەکانی بوومەلەرزەلێدراوانی خوی زیاتر لە ١٠٠ کەس ژەهراوی بوون و ههروهها ڕۆژی شەممە، دایکێکی تەمەن ٨٠ ساڵ و کوڕێکی تەمەن ٥٥ ساڵ بەهۆی هەڵمژینی گازی ئۆکسیدی کاربۆن کە بەهۆی سووتانی خەڵوزی له ناو چادرەکە کە بۆ مەبەستی گەرمکردنەوە بەکارهاتبوو، گیانیان لەدەستدا. لە نەبوونی ئیمکانات و ئامێری گەرمکەرەوە، خەڵک بە بەکارهێنانی دار ئاگر دەکەنەوە بۆ ئەوەی خۆیان گەرم ڕاگرن.