به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، ئیداره‌ی بێهداشت و ده‌رمانی شار شنۆ ڕایگه‌یاندووه كه چوار كه‌س له‌و شاره به‌هۆی خواردنی مه‌شرووبی ئه‌لكۆلی ساخته‌وه ژه‌هراوی بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی شنۆ، دوو كه‌س له‌و چوار كه‌سه به‌هۆی خراپی باری ته‌ندرووستیانه‌وه ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ كراون و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش له به‌شی “دیالیز“ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری شنۆ به‌سته‌ری كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه مه‌شرووباتی ساخته جێگه‌ی متمانه نییه و ئه‌گه‌ری گوشتنی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی زۆره و ساڵانه به‌ده‌یان كه‌س له ئێران به‌هۆی خواردنی مه‌شرووباتی ئه‌لكۆلی ساخته‌وه ژه‌هراوی ده‌بن.