میدیاكانی ڕژیم ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، هه‌واڵی ژه‌هراویبوونی 260 كه‌س له شاری ئه‌سه‌دئابادی سه‌ر به ئوستانی هه‌مه‌دان بڵاوكرده‌وه كه ٢٣ كه‌سیان منداڵانی ته‌مه‌ن ژێر ١٢ ساڵن و كچێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵیش گیانی له‌ده‌ستداوه.
وته‌بێژی زانكۆی زانستی پزیشكی هه‌مه‌دان له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: هۆكاره‌كانی ژه‌هراویبوونی ئه‌و ٢٦٠ كه‌سه له ده‌ستی به‌رره‌سیدایه و تیمێكی پسپۆڕ بۆ زانینی چوونیه‌تی ڕووداوه‌كه پێكهاتوون. به‌وته‌ی باوكی یه‌كێك له قۆربانیانی ئه‌و ڕووداوه، هۆكاری ژه‌هراوی بوونی منداڵه‌كانمان بڵاوكردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی ژه‌هراوی بووه كه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی موحه‌ڕه‌م له نێو خه‌ڵكدا بڵاویان كردووه‌ته‌وه و پاش ڕووداوه‌كه‌ش هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی پزیشكی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه پێشكه‌ش نه‌كراوه.