به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، زیاتر له ٣٠ كرێكاری شیركه‌تی “مانی تی‌ب“ی شاری سنه به‌هۆی خواردنی ئاوی نه‌خۆش كه‌وتوون.
شیركه‌تی مانی تی‌ب له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ژماره ٣ هه‌ڵكه‌وتووه و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت له جێگه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئاوی لووله كه‌شی له ئاوی بیر كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و چه‌ندین جار كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده هۆشدارییان دابوو به‌ڵام به‌رپرسانی شیركه‌ت هیچ بایه‌خێكیان به ته‌ندرووستی كرێكاران نه‌داوه‌ته‌وه و ڕۆژی ڕابردوو ٨ كه‌س له كرێكاران ژه‌هراوی بوون و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.