ڕۆژی سێشهممه 1ی مانگی خهرمانان، بەهۆی بڵاوبونەوەی گازێکی ژەهراوی لە ناوچەیەکی پیشەسازی لە وڵاتی ئاڵمان ١٦ پۆلیسی وڵاتەکە ژەهراوی بوون.
بهوتهی پۆلیسی ئاڵمان، ڕۆژی سێشەممە، دوای ئەوەی شلەیەکی ژەهراوی لە شوێنێکی پیشەسازی لە شاری “مانهایم“ی ڕۆژئاوای ئاڵمان بڵاوبوەتەوە و هەورێکی گازی بە بەرزی ١٥٠ مەتر شوێنەکەی داپۆشیوە، 16 پۆلیس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە. هاوکات بەرپرسانی “مانهایم” داوایان لە دانیشتووانی ناوچەکە کرد ١٣٠٠ مەتر لە شوێنەکە دووربکەونەوە، ناوچەکانی دواتریش پەنجەرە و دەرگاکانیان بە داخراویی بهێڵنەوە و لە ژوورەوە بمێننەوە. تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئاشکرا سروشتی ئەو مادەیەیان نەخستووەتەڕوو کە دزەی کردووە، بەڵام هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بۆنێکی توندی هەیە.