کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ژنانی ئێران، ٤٢ ساڵ سه‌ركوت، ٤٢ ساڵ موقاومه‌ت

ژنانی ئێران ٤٢ ساڵهلهژێر دهسهڵاتی حكوومهتی ئیسلامیدا بهبهند كێشراون و ههمووجۆرهموقاومهت و ناڕهزایهتییهك لهبهرامبهر پێشێل كرانی مافی ئینسانییان، بهدڕندانهترین شێوهسهركوت كراوه‌. لهڕاستیدا درێژهی بێ مافیی ژنان بووهتهسهمبۆلی ئیدێئۆلۆژیكی ڕژیمی ئیسلامی. بهڵام سهرهڕای ههمووی ئهوانه،سهركوت نهیتوانیوهژنانی كۆمهڵگای ئێران لهبهرامبهر ڕژیمدا ناچار بهتهسلیم بوون بكات.  ئهوان ئهم سهمبۆلهئیدێئۆلۆژیكهی ڕژیمیان بردووهتهژێر پرسیار و لهم ڕێگایهدا لهگیانی خۆیان مایهیان داناوه‌. خهباتی ژنان دژبهڕژیم و یاساكانی، دژبهسوننهتی گیان سهختی پیاوسالاری، كهكۆماری ئیسلامی هۆكاری مانهوهو پشتیوانییهتی، له ماوهیگشت ئهم ساڵانهدا بێ پسانهوهدرێژهی بووهو لههێندێك بواردا كۆماری ئیسلامیی ناچار بهپاشهكشهكردووه‌. لهم ڕۆژانهدا كهلهڕۆژی جیهانیی ژن نزیك دهبینهوه، جێی خۆیهتی، چاوخشاندنێكمان بێت بهسهر ئهم خهباتهشكۆدارهدا و دهرسهكانی بكهینهدهستمایهی سهركهوتنی نیهایی.

زیندانهكانی كۆماری ئیسلامی لهماوهی چوار دهیهی ڕابردوودا، بۆ ژنانیش، یهكێك لهمهیدانهكانی نهبهردی سهرسهختانه، شۆڕگێڕانهو گیانفیدایانهبووه‌. لهماوهی ساڵهكانی دهیهی ٦٠ی ههتاوی و بهتایبهت لهساڵی ١٣٦٧دا، ئهشكهنجهدهرانی ڕژیمی ئیسلامی، لاوانی شۆڕشگێڕیان لهكچانی تازهلاوهوهبگرهتا ژنانی ٣٠ ساڵه،بهمانای ڕاستهقینهی وشهسهللاخی كرد. بهڵام ئهو جهنایهتانهی كهلهئهشكهنجهخانهكان و مهیدانهكانی سێدارهو گوللهباران ئهنجام دهدران، تێكهڵ بوون لهگهڵ قارهمانێتی و موقاومهت و هێزی ئیرادهی ژنان. دهستكهوتهكانی موقاومهت و دهرسهكانیان، لهڕێگهی گێڕانهوهی بیرهوهرییهكانی زیندان و كتێب و نووسراوهبۆ نهسلی خهباتكاری نوێ گوازراوهتهوه‌.

زیندان و كۆمهڵگا دوو جۆگرافیا و ئۆرگانیسمی پێكهوهبهستراون. كهش و ههوای سیاسی و خهباتكارانهی ههر دووی ئهم بوارانهلهسهر یهكتر كاریگهری دادهنێن. نهبهردی بهندكراوانی سیاسیی ژن و لهوانهلاوانی تازهلاو و ژنانی بهئهزموون و ئارمانخواز، یهكێك لهدیمهنهكانی ئهو موقاومهتهبوو كهبهپانتایی ئێران لهئارا دایه‌. سهركوتی خوێناویی دهیهی ٦٠ی ههتاوی، نهتهنیا دهنگی بهندكراوانی لهناو زیندانهكاندا كپ نهكرد، بهڵكوو ئهمڕۆ شایهدی سهرههڵدانی نهسلێكی نوێین لهژنانی قارهمان لهناو زیندانهكانی ڕژیم و لهدهرهوهی زیندانهكان. خهباتكارانێكی وهك سپیدهقولیان، زهینهب جهلالییان، گۆلرۆخ ئیرائی، نهرگێس موحهممهدی، نهسرین ستووده، ئانتا دائمی، سهبا كوردئهفشاری، مۆنیرهعهرهبشاهی، مۆژگان كهشاوهرز، یاسهمهن ئاریایی و دهیان كهسایهتیی دیكهو ههروهها گرووپ و ڕێكخراوهكانی وهك دایكانی خاوهران، دایكانی ئاشتی، دایكانی پاركی لاله، هیوای ملیۆنان ژن و پیاون كهنهفهرهت و تووڕهیی دژبهكۆماری ئیسلامی لهدهروونیاندا پنگی خواردووه‌. ئهوان لهزومرهی ئهو كهسانهن كهلهخهباتی جهماوهری لهدهرهوهی زیندان، لهئاخێزهكانی وهك بهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨، كاریگهری وهردهگرن. نامهو ڕهوایهت و ههواڵی ناڕهزایهتی و موقاومهتیان لهناوهوهی زیندانهكان، بڵێسهی هیوای گهیشتن بهڕزگاری، ههموو ڕۆژێ زیاتر لهڕابردوو، لهدهرهوهی زیندانهكان دهگهشێنێتهوه‌.

یهكێك لهژنانی سیاسیی بهندكراو كهكاریگهرییهكی قووڵی لهسهر ههڵسووڕاوانی كرێكاری، مهدهنی و خهباتكارانی دهرهوهی زیندانهكان دانا، سپیدهقولیان بوو. ناوبراو چالاكی مهدهنی و یهكێك لهمهحكووم كراوانی پهروهندهی ناڕهزایهتیی كرێكارییههفت تهپه‌”یهكهلهئێستادا لهزیندان دایه‌. ئهو لهكتێبیتیلاپیا خوێنی هورۆلغهزیم ههڵدهمژێ، له١٩ ڕهوایهتدا، بهوردی باس لهگرتووخانهی ئیتلاعاتی ئههواز و زیندانیسپیداری ئهمشاره، دهكات. ئهو لهو كتێبهو نووسراوهكانی دیكهیدا، وێڕای نشان دانی دیمهنێكی خۆفناك لهئهشكهنجهو تێكشكاندنی دهستبهسهركراوان، لهگهڵ قوربانیان هاودهری دهكات و شێعری ڕزگارییان بۆ دهخوێنێتهوه‌. ئهو لهزینداندا، ڕوو بهبهندكراوێكی سیاسیی عهرهب كهتهنیا بهخاتری تهسلیم بوونی هاوسهرهكهی دهستبهسهر كراوهو كهوتووهتهبهر ئهشكهنجه، دهڵێ:

سڵاوێكی دووبارهلهخۆر دهكهم، لهو جۆگهلانهی كهشێعر پێیاندا دهڕوات“.

بهندكراوێكی سیاسیی دیكه، كهنهتهنیا لهناو خهباتكاران و ناڕازیانی ئێرانی بهڵكوو لهناو ڕێكخراوهكانی مافی مرۆڤ و مرۆڤدۆستی جیهانیدا ناوبانگی ههیه،زهینهب جهلالیانه‌. ناوبراو تهنیا بهندكراوی سیاسی ژنهلهئێراندا كهحوكمی زیندانی ههتاههتایی بهسهردا سهپاوه‌. زهینهب، ههتا ئێستا ١٤ ساڵی زیندان، بهبێ یهك ڕۆژ مهرهخهسی تێپهڕ كردووه‌. ئهشكهنجهدهران لهماوهی ئهو ١٤ ساڵهدا، كهبێگومان ساتهكانی یهكجار سهختر لهساتهكانی دهرهوهی زنیدان تێپهڕ دهبێت، شهو و ڕۆژ ههموو جۆر ئهشكهنجهو بهڵێنییهكی درۆیینیان لهسهر تاقی كردووهتهوهتا تۆمهتی ساختهی خوێنڕێژانی ئیدارهی ئیتلاعات و سپا قهبووڵ بكات. بهڵام ئهم ژنهتێكۆشهر و خۆشناوه، ئهشكهنجهی جهستهیی و دهروونیی بهگیان وهرگرتووهو تاكتیكی پاسهوانانی زیندانی، وشیارانهپووچهڵ كردووهتهوه‌.

زستانی ساردی ساڵی ١٣٩٦ی ههتاوی، زهینهب جهلالیان لهنامهیهكدا لهزیندانیخۆییهوهبۆ بۆ گۆلرۆخ ئیرائی و ئانتا دائمی نووسیی:

سڵاو لهمرۆڤی ئازادهی بهندكراو. من هاواری ئازادیم لهپشت دیوارهئهستوور و میلهسارد و سامناكهكانی زیندان. هاوڕێیانی لهگیان خۆشهویسترم، گۆلرۆخ و ئانتا و ههموو ئهو كهسانهی كهمنتان لهبیر بوو، من دهنگی  ئێوهم لهپشت دیوارهسامناكهكانی زیندانهوهبهباشی گوێ لێبوو و ئهم دهنگهبۆ من خۆشترین دهنگی كائێنات بووه، دهنگی ئێوهبۆ من وهبیرهێنهرهوهی  كێوهبهرز و سهربڵیندهكانی نیشتمانم بووو ئهوهبهبایهخترین دیاریهك بوو كهلهماوهی ١٠ ساڵی ڕابردوودا، لهزینداندا بهمن گهیشتبێت. وهك شاعیر وتی، هاواری من بێ وڵام نییه، دڵی پاك و زوڵاڵی تۆ وڵامی هاواری منه، بهرخۆدان ژیانه‌”.

ههڵبهت سپیدهو زهینهب جهلالیان، دوو قارهمانی بهندكراوی سیاسی، تهنیا نموونهیهكن لهدهیان ژنی بهندكراوی سیاسی كهناو و ئاسهواریان لهناو جهماوهری ئێران و تهنانهت هێندێك جار لهئاستی جیهاندا، ناسراون و بوونهتههیوای جهماوهری خهڵك. خهباتی ئهم تێكۆشهرانهبهشێكهلهو خهباتهڕوو لهگهشهیهی، كههاوشێوهی كانیی پڕ ئاو و زوڵاڵ، تینووانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاری لهچنگ حكوومهتی سهرمایهداریی ئیسلامی، تێرئاو دهكات.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-