ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان، ڕۆژنامه‌كانی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاند كه ٧٥ قوتابی كچ له دوو مه‌دره‌سه له ولسوالی “سانچارك” له ویلایه‌تی سه‌رپول ژاراوی بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ره‌تا ٦٠ قوتابی كچی قۆناغی سه‌ره‌تایی و چوار مامۆستای مه‌دره‌سه ژاراوی بوون و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. له مه‌دره‌سه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه چه‌ندین قوتابی دیكه به هه‌مان شێوه ژاراوی كراون و ڕێژه‌ی قوتابیان و مامۆستایانی به‌سته‌ری كرا‌و له نه‌خۆشخانه گه‌یشتووه‌ته ٧٥ كه‌س. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌گه‌ڵ به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی تالیبان له ئه‌فغانستان، خوێندنی كچان له مه‌دره‌سه و زانكۆ سنووردا كرا و له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كان چه‌كدارانی تالیبان هێرشیان كرده سه‌ر زانكۆكان و ڕێگه‌یان نه‌دا كچان درێژه به خوێندن بده‌ن. كۆماری ئیسلامی و حكوومه‌تی تالیبان مێژوویه‌كی دوور و درێژیان له دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ ژنان هه‌یه و جیهان له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانیان بێده‌نگی ڕاگرتووه.