هه‌زارام كه‌س له سه‌رانسه‌ری بریتانیا رۆژی شه‌ممه ١٤ی خاكه‌ڵێوه، دژی گه‌ڵاڵه‌ی یاسای “پۆلیس، تاوان، ده‌ركردنی حۆكم و دادگاكان” ڕێپێوانی ناره‌زایه‌تییان به‌ڕێه‌وه برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی محافزه‌كاری “بووریس جانسۆن” نێردراوه بۆ پارلمان و په‌سه‌ند كراوه. چالاكانی مه‌ده‌نی و به تایبه‌ت ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی “گیانی ڕه‌ش پێسته‌كان به‌های هه‌یه” و “ڕاپه‌ڕین دژی له‌ناوچوون” ده‌ڵێن: مه‌به‌ستی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ئاوه‌ڵاكردنی ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانه بۆ سه‌ركوتی نارازیان له‌م وڵاته.