جووتیارانی ئیسفه‌هانی ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گۆڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قئاوه‌كانیان، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، جووتیارانی شه‌رقی ئۆستانی ئیسفه‌هان بۆ به‌شداری كردن له‌م ڕێپێوانه له شاری ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قئاوه و وشك بوونی زه‌ویه‌كانیان و ڕایانگه‌یاند كه له‌و كاته‌وه حه‌قئاوه‌كانیان نادرێت ته‌نیا ٤٠ له سه‌دی زه‌ویه‌كانیان تو‌انای به‌رهه‌مهێنانی هه‌یه.