ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لاوانی شۆڕشگێڕی شاری كرماشان له بلواری تاقوه‌سان ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ هێرشیان كردۆته سه‌ر لاوانی ئه‌و شاره و شه‌ڕ و پێكدادان هاتۆته ئاراوه و لانیكه‌م ٧ كه‌س به فیشه‌كی ساچمه‌یی برینداربوون.