ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كامیۆندارانی تاران له ئاست كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی گازۆئیل خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كامیۆندارانی ناڕازی به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و ڕێپێوان له نێو شاری تاران خوازیاری پێدانی پشكی گازۆئیل، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، هێنانه‌خواره‌وه‌ی نرخی كه‌لووپه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتومبێل و بایه‌خ دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.