ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، خه‌ڵكی توركیه هاوكات له‌گه‌ڵ ٢٨مین ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی ناوه‌ندی كولتوری و په‌روه‌رده‌ی غازی له ئیستانبوول خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری مێزۆپۆتامیا، ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له حیزبه‌كانی “سۆسیالیستی هه‌ژاران، پارتی دیموكراتیكی گه‌لان “هه.ده.په” و حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی توركیه له‌و ڕێپێوانه دا به‌شداریان كردووه و دروشمی “له غازی تا عومرانیه خواستی ئیمه عه‌داله‌ته”یان به‌رز كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی غازی ساڵی ١٩٩٥ له غازی مه‌حه‌له‌ی ئیستانبوول ڕوویدا، ئه‌و گه‌ڕه‌كه ناوچه‌یه‌كی كرێكار نشین و عه‌له‌وی نشین بوو و شۆڕشه‌كان پاش كوشتنی چه‌ند كه‌س له‌لایه‌ن فاشیسته‌كانه‌وه ده‌ستیپێكرد و كه‌م كه‌م ته‌واوی شاری ئیستانبوول و ئانكارای گرته‌وه و تێیدا ٢٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٤٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.