كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیانی فڕینی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی كه به مووشه‌كی سپای پاسداران كه‌وتبووه خواره‌وه، ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیی ١ ڕۆژه‌یان له شاری “ڕیچمۆند هێڵ” به‌ره‌و “ئۆتاوا” ده‌ستپێكرد.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه بڕیاره له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا له شاری “ڕیچمۆند هێڵ”ه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه “ئۆتاوا”ی پایته‌ختی كانادا و له‌وێ له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كۆببنه‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه خوازیاری جێگرتنی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی كانادا و محاكمه‌ی تاوانبارانی ئه‌و ڕووداوه‌ن.