ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندووان “مێهران به‌سیرته‌وانا” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و خه‌ڵكی فوومه‌ن، هه‌روه‌ها “پژمان قولیپور” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و خه‌ڵكی له‌نگروود، به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ڕۆڵه‌كانیان، مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
“مێهران به‌سیرته‌وانا” ڕۆژی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له حاڵێكدا یارمه‌تی ژنێكی برینداری ئه‌دا، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شاری سه‌ومه‌عه‌سه‌را گیانی به‌ختكرد. هه‌روه‌ها “پژمان قولیپور” ڕۆژی ٢٦ی خه‌زه‌زڵوه‌ری ١٣٩٨ی هه‌تاوی، له كاتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژبه گرانی به‌نزین، به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی گیلان له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.