له‌م پێوه‌نده‌دا وته‌بێژی پۆلیسی ئیاله‌تی ئۆندوو به میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه، هێرشبه‌ران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمێكی ئایینی له كه‌نیسه‌ی ئه‌و شاره‌دا تقه‌یان به‌ڕووی هاووڵاتییاندا كردووه. جێگای ئاماژه‌یه هه‌تا ئێستا شوناسی هێرشبه‌ران و هۆكاری ئه‌و هێرشه بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام له‌و ناوچه‌یه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو گروپ و چه‌كداری توندئاژۆی ئیسلامی چالاكیان هه‌یه و پێده‌چێت هێرشه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌نجام درابێت.