شه‌وی پێنجشه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌مه، ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه له ناوچه‌ی حه‌ساره‌كی كه‌ره‌ج بیسترا و به‌هۆیه‌وه په‌دافه‌ندی هه‌وایی سپای پاسدران كه‌وته كار و هه‌ندێك له ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كان باس له هێرشی په‌هبادی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كۆگایه‌كی سانتریفیۆژ ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، پاش ڕوودانی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز، ئاگرێكی گه‌وره ناوچه‌ی حه‌ساره‌كی كه‌ره‌جی ڕووناك كرده‌وه و په‌دافه‌نده هه‌واییه‌كانی سپای پاسداران له كه‌ره‌ج، چیتگه‌ر، عه‌زیمیه، شه‌هریار و ئه‌حمه‌د ئابادی موسته‌وفی كه‌وته كار. له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هواڵه، ماڵپه‌ڕی ئیسڕائیلی “ئه‌لف” هێرشی په‌هبادی ئه‌و وڵاته‌ی بۆ سه‌ر كۆگایه‌كی سانتریفیۆژی “ئای،ئاڕ،٦” پشتڕاست كرده‌وه به‌ڵام میدیاكانی ڕژیم له زاری فه‌رمانده‌كانی سپای پاسدارانه‌وه ڕایانگه‌یاند كه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه به‌هۆی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌كانیان بووه.